ZNA - هەولێر لە یاریەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی جیهانی 2022ـی قەتەر و لە کۆمەڵەی پێنجەمدا هەردوو هەڵبژاردەی یابان و کۆستەریکا ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە ئەنجامدا یاریەکەش بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە سوودی کۆستەریکا کۆتاییهات.
دوای هەوڵێکی زۆر لە لایەن هەردوو هەڵبژاردە بۆ تۆمارکردنی گۆڵ، بەڵام گێمی یەکەم بەبێ گۆڵ کۆتایهات.
لە گێمی دووەمدا هەردوو هەڵبژاردە چەندین گوڕانکاریان ئەنجامدا، تاکۆ کۆستەریکا گۆڵێکی لەڕێگەی یاریزان کیشێر فۆلەر لە خولەکی 81 یاریەکە تۆماریکرد.
بەم سەركەوتنە، ڕکابەری گرۆپە گەرم و گوڕتر بوو وە هەڵبژاردەی کۆستەریکاش 3 خاڵی بەدەستهێنا شانبەشانی ئیسپانیا و یابان.
ئەم هەواڵە 370جار خوێندراوەتەوە |