ZNA- هەولێر
فەرمانڕەوایانی شاری خیرسۆن ڕایگەیاند، ڕووسیا بەشێوەیەکی تەنها لە ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا ٥٤ جار شاری خیرسۆنیان بۆمباباران کردووە.
یارۆسلاڤ یارۆنیچ ڕاشیگەیاند لە پەیامێکدا کە لە تیلیگرام بڵاویکردەوە، بەهۆی بۆمبابارانە بەردەوامەکانی ڕووسیاوە لە ٢٤ کاتژمێر ڕابردوودا دوو کەس کوژراون و سەدان کەسیش ئاوارەبوون. لەم بۆمبابارانەدا چەندین ژێرخانی وزە وێران بوونە و خەڵک بێ کارەبا ماوەتەوە.
لە درێژەی ئەم هەواڵەدا ئاماژە بەوەش کراوە ئەوەی رووسیا بەرانبەریان دەیکات، تیرۆرە لەبەرە ئەوەی لەماوەی تەنها پێنج ڕۆژدا ١٥ کەس کوژران و زیاتر لە ٣٥ کەسیش برینداربوون.
ئەم هەواڵە 250جار خوێندراوەتەوە |