ZNA - هەولێر لە دووەم یاری ئەمڕۆی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی جیهانی 2022ـی قەتەر هەردوو هەڵبژاردەی بەلجیکا و مەغریب بەیەک گەیشتن.
لە ئەنجامدا مەغریب توانی شکست بە بەلجیکا بهێنێت و یاریەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لێی بباتەوە.
هەردوو گۆڵی هەڵبژاردەی مەغریب هەریەکە لە یاریزانان عەبدولحەمید سەبیری و زەکەریا ئەبوخلال لە خولەکەکانی 73 و 92ی گێمی دووەمدا تۆماریانکرد.
بەم سەركەوتنە، هەڵبژاردەی مەغریب یەکەمی کۆمەڵەکەیەتی بە کۆکردنەوەی 4 خاڵ و بەلجیکاش لە دوو یاری 3 خاڵی هەیە.
ئەم هەواڵە 283جار خوێندراوەتەوە |