ZNA- هەولێر لەماوەی تەنیا شەش کاتژمیردا نزیکەی ١٥٥ ملیم باران لە دوورگەی گەشتیاریی ئیسکیا لە باشووری رۆژئاوای ئیتاڵیا باری و ئەمەش بووە هۆی ئەوەی دوو جار داڕمانی زەوی لەم دوورگەیەدا رووبدات.
بە دەیان ماڵ رووخاون و ئۆتۆمبێل و دارو درەخت لەسەر شەقامەکان لەسەر یەک کەڵەکە بوون.
هەتا ئیستا تەنیا تەرمی ژنێک لەناو قوڕ و لیتەکەی سەر شەقامەکاندا دۆزراوەتەوە، چونکە تیمەکانی فریاگوزاری ناتوانن بەهۆی بارودۆخەکەوە وەک پێویست بە هانای لێقەوماوانەوە بچن.
ئەم بارودۆخە ئاڵۆزییەکی زۆری لەناوچەکەدا درووست کردووە.
ئەم هەواڵە 256جار خوێندراوەتەوە |