ZNA - هەولێر
کۆمپانیای سۆمۆ بڵاویکردەوە، عێراق لەسەدا ١١ی بەرهەمی ئۆپێک پڵەس پێکدەهێنێت و بڕیارەکانی ڕێکخراوی ئۆپێکیش بۆ کەمکردنەوەی هەناردەی نەوت کاریگەری لەسەر عێراق نابێت.
باسی لەوەشکرد، بەپێی پێشبینییەکانیان تا کۆتایی ئەمساڵ نرخی بەرمیلێک نەوت لەنێوان ٨٥ دۆلار بۆ ٩٥ دۆلار یاریدەکات.
کۆمپانیای سۆمی پابەندی عێراقیشی بە بڕیارەکانی ڕێکخراوی ئۆپێک دووبارەکردەوەم، ئەوەش لەپێناو جێگری نرخی نەوت و ڕێگری لە دروستبوونی هەڵاوسان.
عێراق بەپێی ئەو ئاستەی ڕێکخراوی ئۆپێک بۆی دایناوە، دەتوانێت ڕۆژانە سێ ملیۆن و ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوت هەناردەی دەرەوەبکات، پێشتریش بەرپرسانی عێراق ئەوەیانخستبووڕوو، تا ساڵی ٢٠٢٧ دەتوانن ڕێژەی هەناردەی نەوتی عێراق بۆ سەرو شەش ملیۆن بەرمیل نەوت بەرزبکەنەوە.
ئەم هەواڵە 253جار خوێندراوەتەوە |