ZNA - هەولێر لە درێژەی یارییەکانی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی جیهانی 2022ـی قەتەر هەردوو هەڵبژاردەی کرواتیا و کەنەدا بەیەکگەیشتن.
لە ئەنجامدا کرواتیا توانی یاریەکە بە چوار گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە هەڵبژاردەی کەنەدا بباتەوە.
لە گێمی یەکەمدا کەنەدا دەستپێشخەری کرد لە تۆمارکردنی گۆڵ و لە خولەکی 2 گۆڵی یەکەمی تۆمارکرد،
دواتر کرواتیا دوو گۆڵی لە خولەکەکانی 36 و 44 لەڕێگەی کرامارک و لیڤایا تۆماریانکرد.
لە گێمی دووەمدا، کرواتیا دوو گۆڵی تری لە ڕێگەی کرامارک و مارکو لیڤایا لە خولەکی 70 و 94 تۆماریانکرد.
بەم ئەنجامەش، هەڵبژاردەی کرواتیا بە کۆکردنەوەی 4 خاڵ پێشەنگی كۆمەڵەكەی گرتوە وەک هەڵبژاردەی مەغریب بە جیاوازی گۆڵ، بەلجیکاش 3 خاڵی هەیە و کەنەداش ماڵئاوایی لە جامەکە کرد.
ئەم هەواڵە 286جار خوێندراوەتەوە |