English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئەمریکا عێراقی خستە نێو لیستی خراپترین 21 وڵات لە جیهاندا کە پێشنیاری سەردانیکردنیان ناکرێت لە ساڵی 2022
2022-11-27 [09:12 AM]

ZNA_ هەولێر


 

سیستەمی راوێژکاریی گەشتکردنی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا، عێراقی خستە نێو لیستی خراپترین 21 وڵات لە جیهاندا کە پێشنیاری سەردانیکردنیان ناکرێت لە ساڵی 2022.
بە گوێرەی ڕاپۆرتێکی پێگەی World Populationی ئەمریکی، بەپێی سیستەمی راوێژکاریی گەشتکردنی سەر بە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا خراپترین وڵاتانی جیهان کە پێشنیاری سەردانیکردنیان ناکرێت و گوزارشت لە دەستەواژەی "گەشت مەکە" دەکات، بریتین لەم وڵاتانە (ئەفغانستان، بیلاڕووسیا، بۆرکینا فاسۆ، کۆماری ئەفریقای ناوەند، هایتی، ئێران، عێراق، لیبیا، مالی، مەکسیک، میانمار، کۆریای باکوور، فەڵەستین، ڕووسیا، سۆماڵ، باشووری سوودان، سوودان، سووریا، ئۆکراینا، ڤەنزوێللا و یەمەن).

لەبارەی بوونی عێراق لەو لیستەدا، ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەدا، کردەوە تیرۆریستییەکان هەڕەشەیەکی بەردەوام لە عێراق پێک دەهێنن، هەروەها خۆپیشاندانەکان کە ڕەنگە بێ ئاگادارکردنەوەی پێشوەختە بگۆڕێت بۆ کاری توندوتیژی و، هەندێ لە هاووڵاتییە ئەمریکییەکانیش لەژێر هەڕەشەی توندوتیژی و ڕفاندنن.





ئەم هەواڵە 358جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad