ZNA - هەولێر لە دوا یاریی ئەمشەوی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی جیهانی 2022ـی قەتەر، هەردوو هەڵبژاردەی ئیسپانیا و ئەڵمانیا ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە ئەنجامدا یاریەکە بە یەکسانبوون بە گۆڵێک بۆ هەردوو لا کۆتایی هات.
دوای چەندین هەوڵی هەردوولا بۆ سەر گۆڵی یەکتر، گێمی یەکەمی یارییەکە بەبێ گۆڵ ب کۆتاییهات.
لە گێمی دووەمدا، هەڵبژاردەی ئیسپانیا گۆڵی یەکەمی لە ڕێگەی ئەلڤارۆ مۆراتاوە لە خولەکی 62 تۆمارکرد،
ئەم ئەنجامە بۆ ئەڵمانەکان زۆر خراپ بوو، بۆیە هەوڵی زیاتریان داو تاکۆ توانیان لە خولەکی 83 ئەنجامەکە لەلایەن یاریزان نیکلاس فولروگ یەکسان بکەنەوە.
بەم ئەنجامەش، هەڵبژاردەی ئیسپانیا 4 خاڵی هەیە و لە پێشەنگی گرۆپەکەیەتی و ئەڵمانیاش تەنیا خاڵێکی هەیە.
ئەم هەواڵە 334جار خوێندراوەتەوە |