ZNA-هەولێر بەرەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئەم هەفتەیە نرخی زێڕ بەهۆی بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار رووی لە دابەزین کردەوە. هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە رێژەی 0.4٪ دابەزی و بە 1749 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا.
ییپ جۆن رۆنگ، شرۆڤەکاری بازاڕە داراییەکانی سەر بە کۆمپانیای راوێژکاری (IG Market) رایگەیاند، " نرخی زۆر پەیوەندی خۆی لەگەڵ بەهای دۆلار پاراستووەوە، بەرزبوونەوەی بەهای دۆلار بووەتە هۆکار بۆ دابەزینی نرخی زێڕ."
جۆن رۆنگ دەڵێت، "تەشەنەکردنی خۆپێشاندانەکانی دژی رێوشوێنەکانی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چین خواستی لەسەر کڕینی دۆلار دروستکردووە و بەو هۆیەوە نرخی زێڕ دابەزیوە."
ئەمڕۆ بەهای دۆلار بەرامبەر بە شەش دراوی سەرەکیی جیهان بە رێژەی 0.4٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
ئەم هەواڵە 217جار خوێندراوەتەوە |