ZNA-هەولێر بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گواستنەوەی سەر بە وەزارتی نەوتی عێراق رایگەیاند، وەزارەتی نەوت رەزامەندە بە دابینکردنی چەند کەشتییەکی نوێی گوێزرەوەی نەوت بۆ کەرتی وزەی عێراق.
عەلی قیس بەڕێوەبەری گشتی کۆمپانیای گواستنەوەی عێراقی سەر بە وەزارەتی نەوت بە میدیا عێراقییەکانی راگەیاند، حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراقی پشتیوانی خۆی بۆ کۆمپانیاکە دووپاتکردووتەوە و زیادکردنی ژمارەی کەشتیە گوێزەرەوەکانی بە گرنگ زانیوە.
ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستادا کۆمپانیاکە خاوەنی چوار کەشتی گوێزەرەوەیە و چەند گرێبەستێکی نوێی واژوو کردووە بۆ وەرگرتنی چەند کەشتییەکی دیکە، کە توانای هەڵگرتنی ٣١ هەزار تۆنیان هەیە.
ئەمەش لە دوای ئەوەدێت، لە ماوەی رابردوو حەیان عەبدولغەنی وەزیری نەوتی عێراقی رایگەیاند، لەگەڵ هاتنی ساڵی نوێ چەند کەشتییەکی گوێزرەوەی نەوتی نوێ دەهێنرێنە عێراق.
هاوکات، لە مانگی ئەیلولی رابردوو باسی لەوەکرد، سێ کەشتی گوێزەرەوەی نوێ بە تەکنیک و کەلوپەل و ئامێری پێشکەتوو بۆ کەرتی گواستنەوەی وزەی عێراق بە دەست خراون.
ئەم هەواڵە 262جار خوێندراوەتەوە |