ZNA - هەولێر لە درێژەى یارییەکانى جەولەى دووەمى قۆناغى کۆمەڵەکانى جامى جیهانى 2022ى قەتەر، ئەمڕۆ دووشەممە چوار یاری تر بەڕێوەدەچن.
لە کاتژمێر یەکى پاش نیوەڕۆ لە کۆمەڵەى حەوتەمدا، هەردوو هەڵبژاردەى کامیرۆن و سڕبیا لە یاریگاى جنوب ڕووبەڕووى یەکدەبنەوە، کە هەردووکیان لە جەولەى یەکەمدا توشى شکستبوون.
لە کاتژمێر چوارى ئێوارە و لە کۆمەڵەى هەشتەمیشدا، هەڵبژاردەى کۆریاى باشور بەرامبەر هەڵبژاردەى غانا یارى دەکات.
لە یاریەکەی کاتژمێر حەوتى شەودا، هەڵبژاردەى بەڕازیل، کە لە جەولەى یەکەمدا لە سڕبیاى بردەوە، ڕووبەڕووى هەڵبژاردەی سویسرا دەبێتەوە.
لە دوایین یارییەکانى ئەمڕۆى مۆندیال و لە کاتژمێر 10ى شەودا، هەڵبژاردەى پورتوگال لە کۆمەڵەى هەشتەم، بەرامبەر هەڵبژاردەى ئۆرۆگواى یارى دەکات.
ئەم هەواڵە 370جار خوێندراوەتەوە |