ZNA – هەولێر
سەرۆککۆماری تورکیا رایگەیاند، لە سیاسەتدا دوژمنی هەمیشەی بوونی نییە، دەشڵێت، دەکرێت لە قۆناغی داهاتوودا پەیوەندیەکان لەگەڵ حکومەتی سوریا ئاسایی بکەنەوە.
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، دەکرێت شتەکان لە قۆناغی داهاتوودا بگەڕێنەوە دۆخی ئاسایی و پەیوەندیەکانیان لەگەڵ سوریا ئاسایی بکەنەوە وەک ئەوەی لەگەڵ میسر روویدا، لەبەرئەوەی دوژمنی هەمیشەی لە سیاسەتدا نیە.
سەرۆککۆماری تورکیا لە دیدارێکدا لەگەڵ عەبدولفەتاح سیسی هاوتا میسرییەکەی لە قەتەر ئاماژەی بەوەشکرد لەگەڵ میسر پەیوەندیەکانیان لە ئاستێکی باشە.
ئەردۆغان لە وەڵامی پرسیاری ئەوەی ئایا دەکرێت چاوی بە بەشار ئەسەدی سەرۆکی سوریا بکەوێت، گوتی بەڵێ دەکرێت ئەوە ڕووبدات لە کۆتاییدا دەبێت هەنگاو بۆ ئەوە بنێن.
ئەم هەواڵە 223جار خوێندراوەتەوە |