English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
پەرلەمانتارێكی ئێران: لەخۆپیشاندانەكانی شاری مەهاباد 105 كەس كوژراون
2022-11-28 [08:56 AM]

​ZNA – هەولێر


پەرلەمانتاری ئێران و نوێنەری شاری مەهاباد، جەلال مەحمود زادە، رایگەیاند، بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان لە خۆپیشاندانەکانی مەهاباد و دەوروبەریدا 13 کەس کوژراون بەڵام بەگوێرەی ئامارە نافەرمییەکان 105 کەس کوژراون.

مەحمود زادە، گوتیشی: لە پەرلەمانی وڵاتەکەی باسی لە خۆپیشاندانەکانی ئێران کرد و داوای ئاشکرا کردنی ئەو کەسانەی کرد کە دەستڕێژی گوللـەیان لە خۆپیشاندەران کردووە.

پەرلەمانتارەكە رووی کردە سەرۆكکۆماری ئێران، ئیبراهیم رەئیسی و وەزیری ناوخۆ، ئەحمەد وەحیدی و رایگەیاند: "لە خۆپیشاندانەکانی مەهاباد و شارە کوردییەکاندا بەگوێرەی ئامارە فەرمییەکان 13 کەس کوژراون بەڵام بەگوێرەی ئامارە نافەرمییەکان 105 کەس کوژراون".

زادە، باسی لەوەش کرد کە "چەندین جار داواکارییان پێشکەشی دادگا کردووە بۆ ئەوەی ئەو کەسانە ئاشکرا بکرێن کە دەستڕێژی گوللـەیان لە خۆپیشاندەران کردووە".

 

 
ئەو دەشڵێت: "دادگا لەبری ئەوەی ماف بۆ هاووڵاتییان دەستەبەر بکات، بەهۆی داواکارییەکەیەوە وەک پەرلەمانتارێک تۆمەتباری کردووە".

ئەو پەرلەمانتارە، رەخنەی لەوەش گرت کە لە دوای خۆپیشاندانەکان هێزی زۆری سەربازیی نێردراونەتە شارەکان، لە کاتی هەڵکوتانە سەر ماڵەکاندا "رەشبگیری" ئەنجامدەدرێت و ژمارەیەکی زۆریش خاڵی پشکنین لە دەروازەی شارەکاندا دانراون.

 





ئەم هەواڵە 313جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad