ZNA – هەولێر
وه‌زاره‌تی به‌رگری به‌ریتانیا، رایگه‌یاند، كاروانێكی مووشه‌كی "Brimstone-2"یان ره‌وانه‌ی ئۆكرانیا كردووه، مووشەكەكان دژە فرۆكە و درۆنن.
وه‌زاره‌تی بەرگری بەریتانیا له رێی هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: كاروانێكی هاوكاری سه‌ربازیمان گه‌یاندووه‌ته ئۆكرانیا.
ئەوەشی نوسیووە، كاروانه‌كه مووشه‌كی جۆری" بریمستۆن – 2" ی له خۆ گرتووه و به فڕۆكه‌یه‌كی سه‌ر به هێزی ئاسمانی به‌ریتانیا گه‌یه‌ندراوه‌ته ئۆكرانیا.
وەزارەت ئەوەشی ئاشكراكردووه، تاوەكو ئێستا نزیكه‌ی 1000 مووشه‌كی دژه فڕۆكه‌ی وه‌ك هاوكاری داوه‌ته سوپای ئۆكرانیا.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یشی خستووه‌ته‌ڕوو، ئه‌و مووشه‌كانه‌ی دژی فڕۆكه‌ن، له توانایاندا هه‌یه ئامانجی ئاسمانی وه‌ك درۆن و مووشه‌كی كرۆز تێكبشكێنن.
ئەم هەواڵە 277جار خوێندراوەتەوە |