ZNA- هەولێر
سندووقی منداڵانی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان کوژرانی زیاتر لە پەنجا منداڵ لە خۆپێشاندانەکانی ئێرانی پشتڕاست کردەوە و توندوتیژی لە دژی منداڵان لە لایەن حکوومەتی ئێرانی ئیدانە کرد
ڕێکخراوی یوونیسێف لە راگەیاندراوێکدا جەختی کردووەتەوە کە کۆماری ئیسلامیی ئێران یەکێک لە ئەندامانی پەیماننامەی مافی منداڵانە و دەبێ ڕێز لە مافەکانی مناڵان بۆ هەبوونی ژیانێکی هێمن و ئازادیی بیرکردنەوە و کۆبوونەوەی ئاشتیانە بگرێت.
لە ڕاگەیاندراوەکەی یوونیسێفدا هاتووە منداڵان و مێرمنداڵان دەبێ لە هەر جۆرە هەڕەشەیەک کە ژیان و ئازادیی ئەوان و هەروەها تەندروستیی جەستەیی و دەروونیی ئەوان دەخاتە مەترسییەوە بپارێزرێن و پێویستە قوتابخانە ببێتە شوێنێکی هێمن بۆ منداڵان.
بە گوێرەی ئامارەکانی کۆمەڵەی چالاکانی مافی مرۆڤی ئێران، لە ماوەی 70 رۆژ خۆپێشاندان و ناڕەزایی دەربڕین لە شارەکانی ئێران، لانیکەم 63 منداڵ بە تەقەی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران کوژراون.
ئەم هەواڵە 244جار خوێندراوەتەوە |