English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
زیاتر لە 600 کۆچبەر لەسەر سنووری سربیا و هەنگاریا دەستگیر ده‌كرێن
2022-11-28 [12:11 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

زیاتر لە 600 کۆچبەر لەلایەن پۆلیسی سربیاوە لەسەر سنووری ئەو وڵاتە لەگەڵ هەنگاریا دەستگیرکراون، ئەوەش کاتێک نیازیان هەبووە بە قاچاخ بچنە وڵاتانی رۆژئاوای ئەوروپا.

میلە جاندریک، فەرماندەی پاسەوانی سنوور و وەزیری ناوخۆی سربیا گەیشتنە ناوچە سنوورییەکە و رایگەیاند، "وەزارەتی ناوخۆ و پاسەوانی سنوور رێکاری پێویستیان گرتەبەر بۆ پاراستنی ئاسایشی ئەم ناوچەیە. زیاتر لە 600 کۆچبەرمان دەستگیرکردوون لە ناوچەیەکی سنووری لەگەڵ هەنگاریا. ئەمە پەیوەندیی بە ئاسایشی وڵاتەکەمانەوە هەیە و دەبێت ناوچەکە بە تەواوەتی کۆنترۆڵ بکەین."

لە سربیاوە کۆچبەران بە قاچاخ دەچنە نێو هەنگاریاوە و لەوێشەوە دەچنە نێو نەمسا؛ ئەم رێگەیە بۆ کۆچبەران نوێیە، چونکە لە ساڵی 2021دا کەمتر لە 25 هەزار کۆچبەر بەکاریانهێناوە.

زیادبوونی شەپۆلی کۆچبەران، یەکێتیی ئەوروپای تووشی سەرئێشە کردووە؛ بەگوێرەی ئاژانسی یەكێتیی ئەوروپا بۆ وەرگرتنی پەناخوازان، لە سەرەتای ئەمساڵەوە وڵاتانی ئەوروپا زیاتر لە 406 هەزار داوای مافی پەنابەرێتییان وەرگرتووە و ئەوەش بەراورد بە ساڵی رابردوو 68% زیادی کردووە.

هەر ئەوە بوو کە کۆمیسیۆنی یەکێتیی ئەوروپای ناچار کرد لە رۆژی 21ی ئەم مانگە کۆببێتەوە تاوەکو میکانیزمی تایبەت بە دابەشکردنی کۆچبەران بەسەر وڵاتانی یەکێتییەکەدا بنێت؛ بەڵام ئەو میکانیزمەش هێشتا 12 وڵاتی یەکێتییە 27 ئەندامەکەی ئەوروپا پەسندیان کردووە و رێگەی گەیشتن بە رەزامەندیی هەموو ئەندامەکان، دوورە.

 

رووداو





ئەم هەواڵە 223جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad