ZNA - ههولێر
وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار بە یاوەری فەرماندە باڵاکانی سوپا یەکە سەربازییەکانی سوپای لەسەر سنووری عێراق بەسەر کردەوە.
دوای ئەوەی بە درێژایی شەوی رابردوو، خولوسی ئاکار لە ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی فەرماندەیی هێزە وشکانییەکان مایەوە، بەیانیی ئەمڕۆ بەرەو یەکە سەربازییەکانی سەر سنووری عێراق بەڕێ کەوت.
هەریەک لە سەرۆکی ئەرکانی سوپای تورکیا، یەشار گولەر؛ فەرماندەی هێزە وشکانییەکان، موسا ئاڤسەڤەر؛ فەرماندەی هێزە دەریاییەکان، ئەرزومەنت تاتڵیئۆغڵو و فەرماندەی هێزە ئاسمانییەکان ئەتیللا گولان یاوەری وەزیری بەرگریی تورکیا، خولوسی ئاکار بوون و لە فڕۆکەخانەی سەڵاحەددینی ئەییوبی/یوکسەکۆڤا-هەکاری نیشتنەوە، دواتر چوونە فەرماندەیی لیوای سێی پیادە.
خولوسی ئاکار و شاندی یاوەری یەکەکانی سەرسنووریان بەسەر کردووەتەوە و بەردەوامن لە وەرگرتنی زانیاری لەبارەی چالاکییەکانی سوپای تورکیا لەو یەکە سەربازییانەی سەر سنوور.
AA
ئەم هەواڵە 214جار خوێندراوەتەوە |