ZNA - هەولێر لە درێژەى یارییەکانى جەولەى دووەمى قۆناغى کۆمەڵەکانى جامى جیهانى 2022ى قەتەر، لە کۆمەڵەى حەوتەمدا، هەردوو هەڵبژاردەى کامیرۆن و سڕبیا ڕووبەڕووى یەکبوونەوە.
لە ئەنجامدا یاریەکەش بەیەکسانبوون بە سێ گۆڵ بۆ هەردوولا کۆتاییهات.
گۆڵەکانی کامیرۆن هەریەکە لە کاستیلیتۆ و ئەبو بەکر و مۆتینگ گۆڵەکانى کامیرۆنیان لە خولەکەکانى 29 و 64 و 66دا تۆمارکرد،
گۆڵەکانى سڕبیاش لە خولەکەکانى یەک و سێى کاتى زیادکراوى تایمى یەکەم و 53ى تایمى دووەم لەلایەن پاڤلۆڤیچ و ساڤیچ و میترۆڤیچەوە تۆمارکران.
بەم ئەنجامە، کامیرۆن خۆى لە دۆڕاندن ڕزگارکرد خاڵێکی وەرگرت و سڕبیاش بە هەمان خاڵەوە پلەى چوارەمى گرتووە.
ئەم هەواڵە 268جار خوێندراوەتەوە |