ZNA - هەولێر لە دووەم یاری ئەمڕۆی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی جیهانی 2022ـی قەتەر هەردوو هەڵبژاردەی کۆریای باشوور و غانا بەیەک گەیشتن.
لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی غانا توانی یاریەکە بە سێ گۆڵ بەرامبەر بە دوو گۆڵ لە کۆریای باشوور بباتەوە.
گێمی یەکەم هەڵبژاردەی غانا ئاستێکی باشی پێشکەش کرد و توانی دوو گۆڵ لە خولەکەکانی 24 و 34 لەڕێگەی یاریزان موحەممەد سالیسۆ و موحەممەد قودوس تۆماربکات.
گێمی دووەم دەستی پێکردەوە و بە چێژێکی تایبەت و یاریزان چۆ سونگ ئەنجامەکەی بۆ هەڵبژاردەکەی یەکسان کردەوە و دوو گۆڵی لە خولەکەکانی 58 و 61 تۆمارکرد،
دوای تێپەڕبوونی 7 خولەک بەسەر گۆلەکەی کۆریا، جارێکی تر قودوس تۆڕی گۆڵی کیمی گۆڵپارێز هەژاندەوە.
بەم ئەنجامەش هەڵبژاردەی غانا بووە خاوەنی 3 خاڵ و کۆریاش تەنیا خاڵێکی هەیە.
ئەم هەواڵە 307جار خوێندراوەتەوە |