ZNA - هەولێر لە یاریەکەی تری گرۆپی حەوتەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی جیهانی 2022ـی قەتەر، هەڵبژاردەی بەڕازیل و سویسرا بەیەکگەیشتن.
لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی سامبا توانیان یاریەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە سویسرا ببەنەوە.
دوای چەندین هەوڵی هەردوولا، تایمی یەکەمی یارییەکە بەبێ گۆڵ کۆتاییهات.
تایمی دووەم دەستی پێکرد و هەردوولا چەندین گوڕانکاریان ئەنجامدا، لە خولەکی 65 گۆڵێکی تۆمارکرد بەڵام ناوبژیوان بە هۆی ئۆفسایدەوە ڕەتکردەوە،
لە خولەکی 83 بە ئاسیستێکی ڕۆدریگۆ، یاریزان کاسیمیرۆ هەڵبژاردەی زەردەواڵەکانی خاوەن گۆڵێک.
بەم ئەنجامەش، هەڵبژاردەی بەڕازیل بەکۆکردنەوەی 6 خاڵ بەشێوەیەکی فەرمی گەیشتە قۆناغی داهاتوو، هەڵبژاردەی سویسراش 3 خاڵی هەیە و لە پلەی دووەمی گرۆپەکەیەتی.
ئەم هەواڵە 292جار خوێندراوەتەوە |