ZNA- هەولێر
ڕێکخراوی پۆلیسی ئەوروپا ناسراو بە یۆرۆپۆل ئاشکرایکرد، لە ئۆپراسیۆنێکیدا هاوبەشی ئەوروپی_ ئەمریکی_ ئیماراتیدا گەورەترین ڕێکخراوی قاچاخچێتی و بازرگانی ماددەی هۆشبەریان لە کیشوەرەکە دەستگیرکردووە.
یۆرۆپول ڕاشیگەیاند، ئەو ڕێکخراوەی دەستگیریان کردوون بە سوپەر کارتێل ناسراون و شەش وڵات لەڕووی زانیارییەوە هەماهەنگییان کردووە تا دەستگیریان بکەن.
ئاماژەی بەوەشدا، ئەو باندەی دەستیگیریانکردوون، خاوەنی سێ بنکەی دابەشکردن و بەڕێوبردنی کۆکاین بوون لە وڵاتانی ئەوروپا و بە نزیکەی لەسەدا ٣٥ ی بازرگانی ماددەی هۆشبەریان لەژێردەستبووە.
لەکۆتایدا پۆلیسی ئەوروپا ئەوەشیخستەڕوو، ئەندامانی باندەکە لەچەند وڵاتێکی جیاوازی ئەوروپا دەستگیرکراون لەکاتی دەستگیکردنیشیاندا نزیکەی ٣٠ تۆن کۆکاینیش دەستیان بەسەرداگیراوە.
ئەم هەواڵە 280جار خوێندراوەتەوە |