ZNA- هەولێر
وەزیری بەرگریی نەرویج ڕایگەیاند، وڵاتەکەی هیچ هەڕەشەیەکی ڕاستەوخۆی ڕووسیای لەسەر نییە، بەپێچوانەوە لەهەندێ بوارەدا لەگەڵ مۆسکۆ هەماهەنگن.
لەچاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ ژمارەیەک میدیای وڵاتەکەی، بیۆن گرام وەزیری بەرگری نەرویج ڕاشیگەیاند، لەسەرەتای دەستپێکردنی جەنگی ئۆکرانیاوە، بەردەوام هەندێک هێڵی پەیوەندییان لەگەڵ مۆسکۆ هێشووتەوە وەک بوارەکان، هەماهەنگی سنوری ئاوی وپڕۆسەکانی ڕزگارکردن و هەندێک جاریش بواری ئاڵوگۆڕی زانیاریی.
ئاماژەی بەوەشدا، هیوادەخوازن هەموو شتێک وەک پێش جەنگی لێبێتەوە، چونکە جەنگ کاریگەری دوورمەودای لەسەر هەموولایەک هەیە.
ئەم هەواڵە 244جار خوێندراوەتەوە |