ZNA – هەولێر "Amsterdam" فیلمێکی نوێی سینەماییە و داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.
ئەم بەرهەمە سینەماییە کە لە 7 تشرینی یەکەمی لە سینەماکانی جیهاندا نمایشکرا، داهاتی لە سینەماکاندا 30 ملیۆن و 687 هەزار دۆلاری ئەمریکییە.
داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 14 ملیۆن و 944 هەزار دۆلار و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 15 ملیۆن و 743612 هەزار دۆلارە.
فیلمەکە بەرهەمی دیزنییە و ماوەکەی دوو کاتژمێر و 14 خولەکە و باس لە پزیشک، پەرستار و پارێزەرێک دەکات کە هاوڕێی یەکترن و گومانی ئەنجامدانی تاوانێکیان لێدەکرێت کە لە سییەکانی سەدەی رابردوو ئەنجامیان دابێت.
داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکا 14 ملیۆن و 160 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا حەوت ملیۆن و 941 هەزار دۆلارە.
لەم بەرهەمەدا رامی مالیک، مارگۆت روبی، کریستیان بێڵ و تایلۆر سویفت رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.
ئەم هەواڵە 232جار خوێندراوەتەوە |