ZNA – هەولێر ئەڵقەی 24 و ئەڵقەی کۆتایی وەرزی 11ـی زنجیرەکە بەناوی "The Walking Dead" لە دوای بڵاوکردنەوە و بەوەوە گەشتی کارکردن کۆتایی هات کە لە ساڵی ٢٠١٠ دەستی بە نمایشکردن کرد و سەرسامی و بەدواداچوونی ملیۆنان کەس لە سەرانسەری جیهاندا بەدەستهێنا.
ئەم بەرهەمە لە ماڵپەڕی ئای ئێم دی بی رەیتی 9.0 بەدەستهێنا و چەند کاتژمێرێ لە دوای بڵاوبوونەوەی لە ژێر ناوی "Rest in Peace" لە تۆڕی AMC بڵاوکرایەوە.
زنجیرەکە لە دەوری رزگاربووانی ئەپۆکالیپسێکی زۆمبی دەسوڕێتەوە کاتێک هەوڵدەدەن لە ژێر هەڕەشە بژین، یازدەهەم، گروپەکە لە ئەرکێکی خۆراکی گرینگ دەگەڕێنەوە، بەڵام تێدەگەن کە ئەوە بەس نییە، بۆیە ماگی پلانێکی پێشنیاری نوێ دەکات و لەم نێوەندەدا ئەوانەی کە لەلایەن سەربازە نامۆکانەوە گیراون دەگوازرێنەوە بۆ شوێنێکی دیکەی ئاشکرا نەکراو.
لەم بەرهەمەدا نۆرمان ریدوس، مێلیسا مەکبراید، لۆرن کۆهان، کریستیان سێراتۆس، جۆش ماکدێرمیت و سێس گیلیان رۆڵی سەرەکی دەگێڕن.
ئەم هەواڵە 247جار خوێندراوەتەوە |