ZNA – هەولێر گۆرانیبێژی ئیماراتی حوسێن جاسمی کۆنسێرتێک لە ئەبوزەبی، بۆ هەوادارانی دەگێڕێت.
کۆنسێرتەکە لە مانگی کانوونی دووەمی داهاتوودا پێشکەش دەکرێت، تێیدا حسێن جسمی گوڵبژێرێکی گۆرانییە بەناوبانگەکانی پێشکەش بکات، کە لە رێگەیەوە سەرکەوتنی گەورەی لە ژیانی هونەریدا بەدەستهێنا.
حسێن جاسمی بەم دواییانەدا گۆرانییەکی نوێی بە ناوی "له" لە کەناڵی تایبەیی خۆی لە یوتیوب بڵاوکردەوە.
تێکستی گۆرانییەکە لە نووسینی مستەفا مورسی و ئاوازی وەلید سەعد و دابەشکردنی لەلایەن ئەحمەد ئیبراهیم و میکسی لەلایەن هانی مەحروسەوە کراوە.
ئەم هەواڵە 292جار خوێندراوەتەوە |