ZNA – هەولێر فیلمی پۆڵەندی بەناوی "EO"، دوای نمایشکردنی لە فێستیڤاڵی فیلمی قاهیرە، 873 هەزار دۆلاری لە سینەماکانی جیهاندا بەدەستهێنا.
فیلمی "EO"ی پۆڵەندی کە خەڵاتی رەخنەگرانی عەرەبی بۆ فیلمە ئەوروپییەکان بەدەستهێنا و لە چل و چوارەمین فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی قاهیرەدا نمایشکرا.
ئەم بەرهەمە 873 هەزار دۆلاری لە سەرانسەری سینەماکانی جیهاندا بەدەستهێناوە، داهاتی لە سینەماکانی ئەمریکا 24 هەزار دۆلارە و لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 849 هەزار دۆلارە.
فیلمەکە باس لە کەرێک دەکات کە لە سەفەرەکانیدا رووبەڕووی کەسانی باش و خراپ دەبێتەوە، و تووشی خۆشی و ئازار دەبێت، بینەریش لە رێگەی چاوەکانییەوە لە دیدگایەکی ئەوروپای مۆدێرن دەکۆڵینەوە.
ئەم هەواڵە 334جار خوێندراوەتەوە |