ZNA - هەولێر لە دوا یاری گەڕی دووەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی جیهانی 2022ـی قەتەر، هەردوو هەڵبژاردەی پۆرتوگال و ئۆروگوای ڕووبەڕووی یەکتر بوونەوە.
لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی پۆرتوگال توانی یاریەکە بە گۆڵێکی بێبەرامبەر لە ئۆروگوای بباتەوە.
گێمی یەکەم دوای هەوڵێکی زۆر هەردوو هەڵبژاردە، سەرئەنجام یاریەکە بەبێ گۆڵ مایەوە.
لە گێمی دووەمدا پۆرتوگال توانی لە خولەکی 54 گۆڵێک لە ڕێگەی برۆنو فێرناندێز تۆماربکات،
لە دوا خولەکەکانی یاریەکە ناوبژیوانی لێدانێکی سزای بۆ پۆرتوگالیەکان هەژمارکرد و بڕۆنو فێرناندێز توانی بەسەرکەوتوویی جێبەجێ بکات و گۆڵی دووەمی خۆی و هەڵبژاردەکەی تۆماربکات.
بەم ئەنجامەش هەڵبژاردەی پۆرتوگال شانبەشانی فەڕەنسا و بەڕازیل بەکۆکردنەوەی 6 خاڵ گەیشتە قۆناغی داهاتوو،ئۆروگواش تەنیا خاڵێکی هەیە.
ئەم هەواڵە 316جار خوێندراوەتەوە |