ZNA-هەولێر نرخی زێڕ دوای کردنەوەی بازاڕەکانی ئاسیا بەهۆی لێدوانی بەرپرسێکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا دابەزی بۆ خوارەوە 1750 دۆلار.
جەیمز بولارد، سەرۆکی بانکی ناوەندیی ئەمریکا لقی (سەنت لویس) رۆژی دووشەممە رایگەیاند، بە لەبەرچاوگرتنی داتاکانی پەیوەست بە هەڵاوسان، هێشتا بانکی ناوەندی بواری هەیە بۆ بەرزکردنەوەی سووی بانکی.
بولارد هەروەها پێشبینیکردووە بەرزکردنەوەی سوودی بانکی تاوەکو ساڵی 2024 بەردەوام بێت.
دوای لێدوانەکانی بولارد، بەهای دۆلار بە رێژەی 0.7٪ بەرزبووە و نرخی کاڵا و کانزاکان دابەزین.
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ سێشەممە هەر ئۆنسەیەک زێڕ بە 1741 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا، بەڵام دابەزینی بەهای زێڕ بۆ خوارەوەی 1750 دۆلار بووەتە هۆکار بۆ ئەوەی پێشبینی زیاتری دابەزینی نرخی زێڕ بکرێت لە ماوەیەکی کورتخایەندا.
ئەم هەواڵە 268جار خوێندراوەتەوە |