ZNA-هەولێر ئەمەریکا بەنیازە هاوکاری بەپەلە بۆ ئۆکرانیا بنێریت بۆ رووبەروبوونەوەی ئەو قەیرانە سەختەی بەهۆی کەمی وزەوە وڵاتەکەی تێکەتووە.
رۆژنامەی واشنتن پۆست بڵاویکردەوە، لە میانەی کۆبوونەوەی وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ لە شاری بوخارستی پایتەختی رۆمانیا، کە بڕیارە ئەمڕۆ بەڕێوەبچێت، ئەنتۆنیۆ بلینکن وەزیری دەرەوەی ئەمەریکا گوژمەیەکی گەورە هاوکاری لە بواری وزە و دابینکردنی سووتەمەنی بۆ ئۆکرانیا رادەگەیەنێت.
بەگوێرەی زانیارییەکانی واشنتن پۆست، هاوکارییەکانی ئەمەریکا خۆی دەبینێتەوە لە دابینکردنی یەک ملیار و 100 ملیۆن دۆلار.
ئاماژە بەوەشدرا، ئیدارەی بایدن بەردەوامدەبێت لە ناردنی ئەو هاوکارییانە، بەتایبەت لە ئێستادا کە ملیۆنان هاووڵاتی ئۆکرانی بێ کارەبان و ئامرازەکانی گەرمکەرەوەیان لەبەردەست نییە.
ئەم هەواڵە 244جار خوێندراوەتەوە |