ZNA-هەولێر سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای لە سەرجەم وەزارەتەکانی وڵاتەکەی کرد مانگانە راپۆرتێکی تایبەت بە رێکارەکانی رووبەڕووبونەوەی گەندەڵی و تێجووی دارایی و بەڕێوەبردن لە وەزارەتەکەیاندا پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیران بکەن و ئامادەکاری بکەن بۆ خانەنشینکردنی ئەو فەرمانبەرانەی کە فەرمانی خانەنشینیان بۆدەرچووە.
نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە، سەرۆکوەزیرانی عێراق داوای لە سەرجەم وەزارەتەکان و بەڕێوەبەرایەتییەکانی سەر بە وەزارەتەکان کردووە ئامادەکاری بکەن بۆ خانەشینکردنی ئەو فەرمانبەرانەی کە لە ٢ی تشرینی یەکەمی ٢٠١٩ـەوە فەرمانی خانەنشینیان دەرچووە و تاوەکو تێستا خانەنشین نەبوون.
ئاماژەی بەوەشداوە، سودانی داوای لە سەرجەم وەزارەتەکانی وڵاتەکەی کرد مانگانە راپۆرتێکی تایبەت بە رێکارەکانی رووبەڕووبونەوەی گەندەڵی و تێجووی دارایی و بەڕێوەبردن لە وەزارەتەکەیاندا پێشکەش بە ئەنجومەنی وەزیران بکەن.
ئەوەشی خستووەتەروو، لە کۆبوونەوەکەدا محەمەد شیاع سودانی داوای لە وەزارەتەکان کردووە هیچ کەموکورتییەک لە رووبەڕووبوونەوەی گەندەڵیدا نەکەن و کاری لە پێشینەیان گەڕاندنەوەی سامانی گەل بێت بۆ گەل.
ئەم هەواڵە 295جار خوێندراوەتەوە |