ZNA- هەولێر
وەزارەتی ناوخۆی عێراق رایگەیاند، پێشکەشکردن بە مەبەستی خوێندن لە پەیمانگای باڵای ئاسایش لە ئێستادا بۆ ئافرەت و هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس بەردەستە و مووچەكەشی لەملیۆنێك دینار زیاترە.
رۆژی دووشەممە، 28-11-2022، بەڕێوەبەرایەتی خۆبەخشەکان لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیایدا هاتووە، دەرگای خولی ئامادەکاری و شیاندن لە پەیمانگای باڵای ئاسایش بۆ پەرەپێدانی ئەمنی و کارگێڕی کراوەتەوە.
ئەوەش لەراگەیێندراوەكەكەدا هاتووە، خولەکە تایبەتە بە ئافرەتان و هەڵگرانی بڕوانامەی بەکالۆریۆس بەگوێرەی ئەو پسپۆڕییانەی دەستنیشانکراون کە ژمارەیان ٣٠ کورسییە.
راگەیەندراوەکە ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەشداربوو لە ماوەی خولەکەدا بڕی ملیۆنێک و 206 هەزار دینار وەک موچە وەردەگرێت.
دەشڵێت، پێویستە بەشداربوو بەڵێننامەیەک پڕ بکاتەوە کە لە دوای تەواوبوونی خولەکە ئامادەیە لە هەرشوێنێکی چوارچێوەی سنوری کۆماری عێراقدا خزمەتبکات.
ئەم هەواڵە 289جار خوێندراوەتەوە |