English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
سكاڵا لەسەر سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق و بەرپرسێكی هەواڵگری عێراق تۆماركرا
2022-11-29 [09:15 AM]

ZNA- هەولێر


هەریەك لەمستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق و بەرپرسێكی هەواڵگری عێراق، سكاڵایان لەدژ تۆماركرا، لەلایەن برایەكی ئەبو مەهدی موهەندیس، كە لەساڵی 2020 لەگەڵ قاسم سولەیمانی كوژرا.

لەرۆژی  27-11-2022، محەممەد حەسەن جەعفەر، براى ئەبو مەهدى موهەندیس لەگەڵ 71 سکاڵاکارى دیکە لە دادگاى  لێکۆڵینەوەى سێى کەرخ لە بەغدا سکاڵاکەیان پێشکەش کردووە.

بەگوێرەى سکاڵاکە جگە لە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى پێشووى ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا و مایک پۆمپیۆ، وەزیرى پێشووى دەرەوەى ئەمریکا و باڵیۆزى ئێستای ئەمریکا لە بەغدا، سکاڵا لەدژى مستەفا کازمى وەک سەرۆکى پێشووى دەزگاى هەواڵگرى عێراق و لیوا زیا موسەوى، بریکارى پێشووى ئۆپەراسیۆنەکان لە دەزگاى هەواڵگریى عێراق تۆمارکراوە.

رۆژی 3-1- 2020، لە بۆردوومانێکی سوپای ئەمریکادا لەنزیک فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتیی بەغدا هەریەک لە ئەبو مەهدى موهەندیس، جێگرى پێشووى سەرۆکى دەستەى حەشدی شەعبی و قاسم سلێمانی، فەرماندەى پێشووى فەیلەقى قودسی سوپاى پاسدارانى ئێران کوژران.

 

 





ئەم هەواڵە 331جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad