English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
گوتەبێژی سەرۆکایەتیی تورکیا: دەستپێکردنی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەمان لە ئان و ساتدایە
2022-11-29 [11:36 AM]

ZNA-هەولێر


گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیا رایده‌گه‌یێنێت، له‌وانه‌یه‌ توركیا سبه‌ی یان هه‌فته‌ی داهاتوو یان هه‌ر كاتێكی دیكه‌ كه‌ بیه‌وێت هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان ئه‌نجامبدات.‌

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 29ـی تشرینی دووه‌می 2022، ئیبراهیم کاڵن، گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكی ته‌له‌ڤزیۆنیدا لەبارەی ئەنجامدانی ئۆپەراسیۆنی سەربازی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای کوردستان قسه‌یكرد و رایگەیاند، لەوانەیە سبەی، هەفتەی داهاتوو یان هەر کاتێکی دیكه‌ كه‌ بیانه‌وێت هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر رۆئاوای كوردستان ئەنجام بده‌ن.

هاوکات کاڵن ئاماژەی بە کاردانەوەکانی دژی ئۆپەراسیۆنەکە کرد و رایگەیاند، ئەوان ئۆپەراسیۆنەکان لەگەڵ هاوپەیمانەکانیان راوێژ دەکەن، بەڵام پێشوەختە زانیاریی بە کەس نادەن و مۆڵەتیان لێوەرناگرن.

گوتەبێژی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا راشیگەیاند، ئه‌گەر ئەوان سێ ئۆپەراسیۆنی زەمینییان بۆ سووریا ئەنجام نەدابا، یەکپارچەیی خاکی سووریا لەناودەچوو.

ئه‌م لێدوانه‌ی گوته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی توركیا له‌ كاتێكدایه‌، رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ 27ـی تشرینی دووه‌می 2022، مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) رایگه‌یاند، ئەمەریکا و ئێران دژی ئۆپەراسیۆنی سوپای تورکیان بۆ سەر رۆژئاوای کوردستان.

مەزڵوم عەبدی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، تورکیا هێزی لەسەر سنووری کۆبانێ جێگیرکردووە و بەنیازی هێرشکردنەسەر ئەو شارۆچکەیەیە.

ئەو، سەبارەت بە هەڵوێستی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی و بەتایبەت ئەمەریکا بەرامبەر بەو هەڕەشانە روونیكردبووه‌وه‌، ئەمەریکا و ئێران دژی ئۆپەراسیۆنی تورکیان. ئێستا ئەمەریکا بۆ وەستاندنی ئۆپەراسیۆنەکان لەگەڵ تورکیا لە گفتوگۆدایە.





ئەم هەواڵە 310جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad