ZNA - ههولێر
گڕکانی ماونا لوا Mauna Loa کە گەورەترین گڕکانە لە جیهاندا و دەکەوێتە دورگەی هاوایی، لە ڕۆژی دووشەممەوە و لە دوای نزیکەی 40 ساڵ چالاکبووەتەوە.
کاربەدەستان لە بەشی چاودێری گڕکان لە دەزگای جیۆلۆجی ئەمەریکا دەڵێن هێشتا چالاکبوونەوەی گڕکانەکە نەگەیشتووەتە ئەو ئاستەی جێی مەترسی بێت، بەڵام هوشداریش دەدەن کە شیانی هەیە لە هەر ساتێکدا دۆخەکە بگۆڕێت، بۆیە داوا لە دانیشتوان دەکەن لە ئامادەباشیدابن بۆ ئەگەری چۆڵکردنی ناوچەکەیان.
دەزگاکە ڕایگەیاند بەشی چاودێری گڕکان لە هاوایی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی باری نائاسایی پێکەوە لە ئاسمانەوە چاودێری گڕکانەکە دەکەن کە زیاتر لە 4 کیلۆمەتر لە ئاستی دەریاوە بەرزە.
جێی ئاماژەیە 6 گڕکان لە دورگەکانی هاوایی هەن، یەک لەوانە گڕکانی ماونا لوا، بەپێی دەزگای جیۆلۆجی ئەمەریکا لەوەتای ساڵی 1843 وە 33 جار ئەم گڕکانە چالاکبووەتەوە. دوایین چالاکبوونەوەی لە ساڵی 1984 بووە و بۆ ماوەی 22 ڕۆژ گڕاوی هەڵداوە و گەیشتووەتە نزیکەی دوری 7 کیلۆمەتر لە شاری هیلۆ Hilo کە لە ئێستادا ژمارەی دانیشتوانەکەی نزیکەی 44 هەزار کەسە.
voa
ئەم هەواڵە 199جار خوێندراوەتەوە |