English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ڕەئیسی: بەرەنگاربوونەوە گرووپە تیرۆریستییەکان بەشێکە لە ڕێککەوتنی نێوان ئێران و عێراق
2022-11-29 [12:47 PM]

ZNA - هه‌ولێر


 

ئەمڕۆ سێشەممە سه‌رۆک کۆماری ئێران لە تاران پێشوازیی لە سه‌رۆک وه‌زیرانی عێراق کرد و له‌ کۆنگره‌یه‌کی رۆژنامه‌وانیشدا ناوه‌ڕۆکی کۆبوونه‌وه‌که‌یان ئاشکرا کرد.

ئیبراهیم ره‌ئیسی سەرۆک کۆماری ئێران رایگه‌یاند، "په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌گه‌ڵ عێراق په‌یوه‌ندیه‌کی ئاسایی نییه‌، په‌یوه‌ندی ئێمه‌ له‌سه‌ر بنه‌مای بڕوای هه‌ردوو گه‌لی وڵاته‌، که‌ ئه‌مه‌ش په‌یوه‌ندیه‌کی زۆر قووڵه‌ که‌ هه‌ردوو گه‌ل و هه‌ردوو حکوومه‌ت له‌ په‌نای یه‌کتر راده‌گرێت".

باسی له‌وه‌ش كرد: ئاستی به‌رزی ئه‌م په‌یوه‌ندیانه‌، ئێوه‌ ده‌توانن له‌ چله‌ی ئیمام حوسه‌ین ببینن، که‌ گه‌لانی سه‌رانسه‌ری وڵاتانی ئیسلامی به‌شداریان کرد به‌تایبه‌ت خه‌ڵکی ئێران، ئه‌وان ئه‌هلی به‌یتن و ئه‌وان ده‌چن عێراقه‌وه‌، هه‌روه‌ها حکوومه‌ت و گه‌لی عێراق میوانداری زۆر باشیان له‌ زیاره‌تکاران کرد به‌تایبه‌تی زیاره‌تکارانی گه‌لی ئێران که‌ سه‌ردانی مه‌رقه‌دی ئیمام حسێن ده‌که‌ن و لێره‌ و رێز و سوپاسی خۆمیان پێده‌گه‌یه‌نم".

سەرۆکی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کرد، "ده‌ستبه‌کاربوونی محه‌مه‌د شیاع سوودانی له‌ پۆستی سه‌رۆک وه‌زیران که‌ له‌ ئه‌نجامی رێککه‌وتنی نێوان لایه‌نه‌ سیاسییه‌کانی عێراقه‌، هیوادارین رێکاره‌کانی سه‌رۆک وه‌زیر و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان بتوانن خزمه‌تێکی جیاواز پێشکه‌ش به‌گه‌لی عێراق بکه‌ن و کێشه‌کانیان چاره‌سه‌ر بکه‌ن و هاوکاری زیاتر له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ بکه‌ن، ئه‌مڕۆش باسمان له‌ زیادکردنی هاوکاریه‌کانی نێوانمان کرد له‌ هه‌موو لایه‌نه‌کاندا، هیوادارین ئه‌و هاوکاریانه‌ی له‌ نێوانمان هه‌یه‌ بگاته‌ ئاستێکی به‌رزتر".

ئیبراهیم ره‌ئیسی باسی له‌وه‌ش کرد، "له‌ روانگه‌ی ئێمه‌وه‌ ئارامی و ئاسایشی عێراق زۆر گرنگه‌، بۆیه‌ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی گرووپه‌ تیرۆریستییه‌کان و تاوانه‌ رێکخراوه‌کانی مادده‌ی هۆشبه‌ر و هه‌ر نائارامییه‌ک که‌ ببێته‌ کێشه‌ بۆ ناوچه‌که‌ له‌ چوارچێوه‌ی رێککه‌وتن و ئیراده‌ی هاوبه‌شی هه‌ردوو وڵاتدایه‌".

ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "پێویسته‌ ئاسایشی ناوچه‌که‌ و ئارامی و ئاشتی ناوچه‌که‌ به‌ده‌ستی به‌رپرسی وڵاتان و هێزه‌کانی ناوچه‌که‌وه‌ بێت، هه‌بوونی که‌سانی بیانی له‌و ناوچه‌یه‌ به‌هیچ شێوه‌یه‌ک ناتوانێت ئاشتی به‌دیبهێنێت، که‌ ئه‌مه‌ خۆی ده‌بێته‌ کێشه‌یه‌ک له‌ کێشه‌کانی ناوچه‌که‌، هه‌روه‌کوو چۆن نه‌بوونی ئه‌مریکا له‌ ئه‌فغانستان نه‌بووه ‌هۆی به‌ده‌ستهێنانی ئاسایش له ‌ناوچه‌کانی دیکه‌ش نابێت هۆی به‌ده‌ستهێنانی ئاسایش و ده‌رکردنی ئه‌و هێزانه‌ له‌ ناوچه‌که‌ ده‌بێته‌ هۆی ئارامی بۆ ناوچه‌که‌".

 

کوردپرێس





ئەم هەواڵە 250جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad