ZNA - هەولێر
لە راپۆرتێکی رۆیتەرز هاتووە، پێنتاگۆن لە پلانیدایە بۆ ساڵی 2023 مووشەکی 100 میلی بە ئۆکرانیا بدات بۆ ئەوەی بە باشترین شێوە ئامانجەکانیان بپێکن.
لە راپۆرتی رۆیتەرزدا هاتووە، بەهۆی جەنگی رووسیا و ئۆکرانیا خواستێکی زۆر لەسەر چەکە ئەمریکاییەکان دروستبووە و ئۆکرانیا و وڵاتانی هاوپەیمانی ئەمریکا لە رۆژهەڵاتی ئەوروپا بەردەوام داوای چەکی ئەمریکی دەکەن.
مووشەکی 100 میلی مووشەکێکی ئاست بەرز و دروستکراوی وڵاتی ئەمریکایە و لەتوانایدا هەیە لە دووری 150 کیلۆمەتر ئامانجەکەی بپێکێت، بەجۆرێک ئۆکرانیا دەتوانێت لە پشت هێڵەکانی بەرگری رووسیاوە ئامانجەکانی بپێکێت.
ئەم هەواڵە 247جار خوێندراوەتەوە |