ZNA - هەولێر
هیومان رایتس وۆچ: حکومەتەکەی مستەفا کازمی لە سزادانی بکوژانی خۆپیشاندەران ڕاستگۆ نەبوو،
رێکخراوە هیومان ڕایتس وۆچ بڵاویکردەوە، حکومەتەکەی مستەفا کازمی سەرۆکوەزیرانی پێشووی عێراق ڕاستگۆ نەبوو لە لێکۆڵینەوە و سزادانی ئەو کەسانەی تۆمەتبارن بو کوشتنی خۆپیشاندەرانی تشرینی ساڵی ٢٠١٩و ڕۆژانی دواتر.
ئادەم کوگڵ جێگری بەڕێوەبەری هیومان ڕایتس ۆچ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لەوبارەیەوە باسی لەوەکرد، مستەفا کازمی پاش دوو ساڵ مانەوەی لە پۆستی سەرۆکوەزیرانی عێراق و بەڵێندان بە دادگایکردنی ئەو کەسانەی لە توندوتیژی و کوشتنی خۆپیشاندەران تێوەگلان، هەنگاوێکی وەهای هەڵنەگرت و بکوژانی خۆپیشاندەران تا ئێستاش ئازادانە لەدەرەوە دەسورینەوە.
ئەم هەواڵە 253جار خوێندراوەتەوە |