ZNA - هەولێر لە یاریەکانی گەڕی سێیەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی جیهانی 2022ـی قەتەر و لە کۆمەڵەی یەکەمدا، هەردوو هەڵبژاردەی هۆڵەندا و قەتەر، لە یاریەکەی تر ئیکوادۆر و سەنیگال بەیەکگەیشتن.
لە ئەنجامدا هەڵبژاردەی هۆڵەندا توانی یاریەکە بە دوو گۆڵی بێبەرامبەر لە قەتەری خاوەن یاریگا بباتەوە، سەنیگالیش لە ئیکوادۆر بردەوە.
لە یاریەکەی بەرامبەر قەتەر، هۆڵەندا هەردوو گۆڵی لەڕێگەی یاریزانان گابکۆ و دی یۆنگ لە خولەكەكانی 26 و 49 تۆماریانکرد.
لە یاریەکەی تر هەڵبژاردەی یاریەکەی سەنیگال توانی یاریەکە بە دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە ئیکوادۆر بباتەوە.
گۆڵەکانی سەنیگال هەریەکە لە ئیسماعیل سار و کالیدۆ کۆلیبالی تۆماریانکرد،
گۆڵەکەی ئیکوادۆریش یاریزان کاسیدۆ لە خولەکی 67 تۆمارکرد.
بەم ئەنجامەش، هەڵبژاردەی هۆڵەندا بە یەکەم و سەنیگالیش بە دووەم گەیشتنە قۆناغی 16 و هەردوو هەڵبژاردەی قەتەر و ئیکوادۆر ماڵئاواییان لە جامەکە کرد.
ئەم هەواڵە 280جار خوێندراوەتەوە |