English | عربی | Kurdî دواهەواڵ
ڕاستەوخۆ  
 
ئیلۆن ماسک: ئۆپڵ هەرشەی سڕینەوەی تویتەر دەکات
2022-11-29 [09:15 AM]

​ZNA- هەولێر


ئیلۆن مەسک خاوەنی کۆمپانیای تویتەر ڕایگەیاند، کۆمپانیای ئەپڵ هەڕەشەیان لێدەکات تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەر لەناو مۆبایلەکانی دەسڕێتەوە.

مەسک ئاماژەی بەوەشدا، ئەپڵ زۆرینەی کارە بازرگانی و ڕیکلامەکانی لە تویتەر راگرتووە، ڕەنگە ئەوان دژی ئازادی ڕادەربڕین بن، ئێستاش ئەپڵ دەیەوێت بە یەکجاری تویتەر لەناو ئەپ ستۆرەکەی بسڕێتەوە.

خاوەنی تویتەری ئەوەشیخستەڕوو، تاوەکو ئێستاش نازانن هۆکار چییە کۆمپانیای ئەپڵ ئەو هەڵەمەتەی لە دژیان دەستپێکردووە،

ڕۆژی ٢٧ی مانگی ڕابردوو، ئیلۆن مەسک دەوڵەمەندترین مرۆڤی جیهان بەشێوەیەکی فەرمی تۆڕی کۆمەڵایەتی تویتەری بە ٤٤ ملیار دۆلار کڕی، لەو کاتەشەوە بەهۆی گۆڕانکارییەکانی مەسکەوە لە تۆڕەکەدا، تویتەر بەدۆخێکی ناجێگریدا تێدەپەڕێت.

 





ئەم هەواڵە 373جار خوێندراوەتەوە
 
 
ڤیدیۆ گەلەری
گڕكانی مایۆن له‌ فلپین
ئه‌سپێك ره‌دووی ئه‌مبولانسێك ده‌كه‌وێت كه‌ برایه‌كه‌ی له‌ناودایه‌
لە شەقامێکی قەرەباڵغ منداڵێک لە سندوقی ئۆتۆمبێل دەکەوێتە خوارەوە
لێدانی سەدە ، تا ئێستا لێدانی وانەبووە
شه‌قامێك رۆده‌چێت و دوو ژن ده‌خوات
 
 

پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی

پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی

هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس

Developed By: Omed Sherzad