ZNA- هەولێر
جیۆڤانی ئیانۆچی جه‌نه‌ڕاڵی ئیتاڵی و نوێنه‌ری سه‌ركردایه‌تی ناتۆ له عێراق له‌لێدوانێكیدا بۆ رۆژنامه‌ی ریبۆبلیكا ئاشكرای ده‌كات، لە بەرامبەر زیادبوونی هه‌ژموونی رووسیادا، ناتۆ دەبێت سەرنجی لەسەر عێراق بێت و عێراق یەکێکە لە وڵاتە سەختەکان بۆ ناتۆ، چونکە له‌ژێر كاریگەری بەردەوامی مۆسکۆ و تاراندایه.
ئیانۆچی ئاماژه‌به‌وه ده‌دات، بەشێکی سەربازی سنووردار لە هاوپەیمانییەکەیان لە عێراقدا هەیە و ئامانج لە هەنگاوەکانی هاوپەیمانییەکەیان دوورکەوتنەوەیه لە هەڵەكانی رابردوو كه لە ناوچەکەدا ئه‌نجامیانداوه.
ئیانوچی له ساڵی رابردووەوە سەرکردایەتی نوێنەرایەتی ناتۆ لە عێراق دەکات ده‌ڵێت، مۆدێلێکی نوێمان بۆ کارکردن لە چوارچێوەی ناتۆدا هه‌یه و هاوکاری لەگەڵ دەسەڵاتە ناوخۆییەکان دەکەین و خۆمان لە قسەکردن بەدوور دەگرین. کە رەنگە ئاماژە بێت بۆ هەوڵەکانی رۆژئاوا بۆ دەستوەردانی سەربازی لە کاروباری ئەم وڵاتەدا.
ئەم هەواڵە 259جار خوێندراوەتەوە |