ZNA - هەولێر لە یاریەکانی گەڕی سێیەمی قۆناغی کۆمەڵەکانی جامی جیهانی 2022ـی قەتەر، هەڵبژاردەی ئینگلتەرا و وێلز بەیەکگەیشتن.
لە ئەنجامدا ئینگلتەرا توانی یاریەکە بە سێ گۆڵی بێبەرامبەر لە وێلز بباتەوە.
سێ گۆڵەکەی ئینگلتەرا لە گێمی یەکەمدا لە لایەن مارکۆ ڕاشفۆرد دوو گۆڵ و فۆدین لە خولەکەکانی 50، 51 و 68 تۆمارکران.
بەم ئەنجامە هەڵبژاردەی ئینگلتەرا بە یەکەمی گرۆپەکەی گەیشتە قۆناغی 16 و ڕووبەڕووی سەنیگال دەبێتەوە، وێلزیش ماڵئاوایی لە جامەکە کرد.
ئەم هەواڵە 274جار خوێندراوەتەوە |