ZNA-هەولێر جیاواز لە نرخی نەوت، ئەمڕۆ نرخی زێڕ تاڕادەیەکی زۆر بە جێگری ماوەتەوە و هەر ئۆنسەیەک بە 1748 دۆلار مامەڵەی پێوەکرا. بەڵام نرخی زێڕ لە ئاستی مانگانەدا بەهۆی پێشبینییەکان بۆ خاوبوونەوەی بانکی ناوەندیی ئەمریکا لەسەر سیاسەتی بەرزکردنەوەی سوودی بانکی، بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
نرخی زێڕ لەم مانگەدا بە رێژەی نزیکەی 7٪ بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
بانکی ناوەندیی ئەمریکا لە سەرەتای ئەم هەفتەیە رایگەیاندووە هەندێ لە ئەندامی لیژنەی بازاڕی ئازادی بانکەکە داوا دەکەن بە رێژەیەکی کەمتر سوودی بانکی لە مانگی داهاتوودا بەرزبکرێتەوە کە بووەتە هۆکار بۆ پاڵپشتیکردنی نرخی زێڕ.
لەگەڵ ئەوەشدا بەپێی شرۆڤەکاران هەر چەشنە بەرزبوونەوەی زیاتری نرخی زێڕ پەیوەستە بەوەی کە تاوەکو چەند هەڵاوسان لە ئەمریکا کۆنترۆڵ دەکرێت و بەرەو دابەزین دەڕواتەوە.
ئەم هەواڵە 274جار خوێندراوەتەوە |