ZNA – هەولێر
بەم دواییە هەوادارانی جۆنی دێپ دڵخۆشبوون، بەهۆی گەڕانەوەی ئەو ئەکتەرە لە زنجیرە فیلمی سینەمایی "چەتەکانی دەریایی کاریبی"، بەڵام رۆژنامەیەکی بەریتانی ئەوەی رەتکردەوە. رۆژنامەی دەیلی مەیڵ، لە دوایین راپۆرتیدا لەسەر ئەو بابەتە، ئەو بابەتەی رەتکردەوە، تێیدا پشتڕاستیکردەوە کە دێب ناگەڕێتەوە و هەموو شتەکە تەنها دەنگۆیەکە. لە راپۆرتەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو، دیپ رۆڵی جاک سپارۆ ناگێڕێت، ئەوەش بەهۆی خواستی بەرپرسانی فیلمەکە بۆ بەشداریپێکردنی ئەکتەرێکی نوێ بۆ ئەو رۆڵە. جۆنی دیپ بڕیاریدابوو جارێکی دیکە بگەڕێتەوە دادگاکان و لەڕێگەی دۆسیەیەکی نوێوە سکاڵا لەسەر ئەمبر هێرد تۆماربکات، بۆ ئەوەی تانە لە سەرکەوتنی ئەم دواییەی ئەمبر هیرد بکات لە دۆسیەیەکدا کە ناوی ناشیرینی کردووە و بەم شێوەیە قەرەبووی دوو ملیۆن دۆلاری بەدەستهێناوە.
پێناسە | گەلەری | ئەرشیف | پەیوەندی
پێبژاردنی پۆلیسی هاتووچۆ هەولێر | دهۆک | سلێمانی
هەموو مافەکان پارێزراون بۆ ئاژانسی هەواڵی زاگرۆس
Developed By: Omed Sherzad