ZNA – هەولێر شارەزایانی بواری داهاتی فیلمە سینەماییەکان، پێشبینی دەکەن فیلمی "Avatar" لە یەکەم نمایشیدا 150 تا 175 ملیۆن دۆلار بەدەست بێنێت.
بەشی دووەمی ئەم بەرهەمە سینەماییە بەناوی "Avatar: The Way of Wate" یە و لە دەرهێنانی جێمس کامیرۆنە.
بڕیارە ئەم بەرهەمە سینەماییە لە 16ـی کانوونی دووەم لە سینەماکانی جیهاند نمایشبکرێت لە ترەیلەری نوێیدا چەند کارێکی نوێ و جیاواز و سەرنجڕاکێشی دەخرێنەڕوو.
12 ساڵ بەسەر بەرهەمهێنانی بەشی یەکەمی ئەم بەرهەمە سینەماییە تێدپەڕێت، هۆکاری دواکەوتنی سەرەکیشی سەرقاڵبوونی دەرهێنەری فیلمەکە بو ڕۆژەی دیکەوە و بەکارهێنانی تەکنیکێکی یەکجار بەرز بۆ بەرهەمهێنانی بەشی دووەم بو.
هەروەها بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرنا بەرهەمهێنانی بەشی دووەمی دواخست و سیناریۆی چەن بەشێکی دیکەی ئەم بەرهەمە ئامادەکراوە.
ئەم هەواڵە 280جار خوێندراوەتەوە |