ZNA – هەولێر "Black Adam" فیلمێ نوێی سینەماییە داهاتی لە سینەماکانی جیهاندا بۆ میدیاکان ئاشکرا کرا.
ئەم بەرهەمە سینەماییە کە لە 21 تشرینی یەکەم لە سینەماکانی جیهاندا بڵاوکرایەوە، داهاتی 370 ملیۆن و 633 هەزار دۆلاری ئەمریکییە و فیلمی پڕداهاتی ئەمریکای باکوورە لەم هەفتەیەدا.
داهاتی ئەم بەرهەمە لە سینەماکانی ئەمریکای باکوور 160 ملیۆن و 833 هەزار دۆلارە و داهاتی لە سینەماکانی دیکەی جیهاندا 209 ملیۆن و 800 هەزار دۆلارە.
بەم دواییە دوەین جۆنسن، ئەکتەری سینەمایی ئەمریکی، لە نمایشی تایبەتی نوێترین فیلمی "Black Adam لە ئەمریکا ئامادەبوو.
جگە لەو ئەکتەر، هەریەک لە ستافی فیلمەکە پیرس برۆسنان، ئەلدیس هۆدج، مۆ ئەمێر، مەروان کانزاری، نوح سەنتینیۆ، و سارا ئامادەبوون.
لەلایەکی دیکەوە جۆنسن کە بە زە رۆکیش دەناسرێت، لە هەژماری تایبەتیی خۆی پۆستێکی کردووە کە ترەیلەری فیلمەکەی بڵاوکردووەتەوە و نووسیوویەتی، بلیتی فیلمەکە بەدەست بێنێە و شوێنە دڵخوازەکەت لە سینەما هەڵبژێرە.
فیلمەکە لەسەر بنەمای چیرۆکی ئەنیمەیشنی بلاک ئادەم دروستکراوە، کە لەبارەی بلاک ئادەمە و دوای نزیکەی ٥ هەزار ساڵ جارێکی دیکە ژیانی پێدەبەخشرێتەوە.
ئەم هەواڵە 193جار خوێندراوەتەوە |