ZNA – هەولێر ویل سمیس، ئەکتەری ئەمریکی، داوا دەکات پێشوازی لە فیلمە نوێیەکەی بکرێت و بەهۆی رووداوەکەی ئۆسکارەوە ساز نەدرێت.
فیلمی Emancipationـی ئەکتەری سینەمایی ویل سمیس رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕێت و وەک ئامادەکارییەک بۆ بڵاوکردنەوەی پلاتفۆرمی ئەپڵ یەکەم ترەیلەری نوێی بڵاوکردەوە.
ترەیلەرەکە بە رەنگی رەش و سپی بڵاوکرایەوە و ماوەکەی دوو خولەک و 55 چرکەیە و چەند دیمەنێکی سەرنجڕاکێشی چێرۆکەکە لەخۆدەگرێت.
لە دوای رووداوەکەی ئۆسکاری رابردوو کە ویل سمیس زلەیەکی لە کریس رۆکی پێشکەشکاری رێوڕەسمەکەدا و بەهۆیەوە پێشبینی ئەوە دەکرا فیلمە نوێیەکەی بڵاو نەکرێتەوە.
لەم بەرهەمەدا ویل سمیس رۆڵی کۆیلەیەک دەگێڕێت و هەوڵ بۆ رزگارکردنی خێزانەکەی دەدات.
ئەم هەواڵە 229جار خوێندراوەتەوە |