ZNA – هەولێر ریانا، هونەرمەندی جیهانی بەشداری لە بەڵگەفیلمێکدا کردووە کە لەبارەی ژیان و بەرهەمەکانییەتی.
ئەم بەرهەمە لەلایەن کۆمپانیای ئەپڵ بەرهەمدێت و بڕیارە لە چارەگی چوارەمی ساڵی داهاتوو بڵاوبکرێتەوە.
رۆژنامەی زە سەنی بەریتانی بڵاویکردووەتەوە، ئەو گۆرانیبێژە پۆپە بە دەیان ملیۆن دۆلاری وەرگرتووە بۆ بەرهەمهێنانی فیلمەکە بڕیارە لە گەشتە هونەرییەکانیدا ستافی فیلمەکە لەگەڵی دەبن و دیمەنەکانی پشت باکستەیج وێنەبگرن.
ریانا لەم چەند ساڵەی دواییدا کەمتر چالاکی هونەری هەبووە و زیاتر بە کاری بازرگانی سەقاڵە.
ئەم هەواڵە 268جار خوێندراوەتەوە |