ZNA – هەولێر
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریایی دیموکرات رایگەیاند، تورکیا هێزێکی زۆری لەسەر سنورەکان کۆکردووەتەوە، هەروەها ئێمە پابەندین بە رێککەوتنەکەمان لەگەڵ ئەنقەرە بەڵام لە ئەگەری هەرجموجۆڵێکی سەربازیی وەڵاممان دەبێت.
مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریایی دیموکرات(هەسەدە) راشیگەیاند، داوا لە ئەمریکا و روسیا دەکەن فشاری زیاتر لەسەر تورکیا بکەن بۆ کۆتاییهێنان بە هێرشە سەربازیەکانی.
عەبدی دەشڵێت: سوپای تورکیا لە سەر سنورەکانی کۆبانێ و منبج لە رۆژئاوای کوردستان هێزێکی زۆری کۆکردووەتەوە ئامانج لێی کۆتاییهێنانە بە بە ڕێوەبەرایەتی خۆسەری رۆژئاوا.
فەرماندەی گشتی هەسەدە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان پابەندن بەورێککەوتنەی لە ساڵى 2019 لەگەڵ تورکیا واژۆیانکردووە بەڵام بۆ ڕوودانی هەر ئەگەر و پێشهاتێک خۆیان ئامادە دەکەن.
ئەم هەواڵە 283جار خوێندراوەتەوە |