ZNA – هەولێر هیو جاکمان، ئەکتەری سینەمایی، رایگەیاند، لە 2006 پێشنیازی گێڕانی رۆڵی جێمس بۆندیان لە زنجیرە فیلمی سینەمایی جێمس بۆندی بۆ پێشنیار کراوە، بەڵام ئەو رەتیکردوەتەوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، هۆکاری رەتکردنەوەی رۆڵەکە بەهۆی پابەندبوونی بە ڕۆڵی کارەکتەری Wolverine لە زنجیرە فیلمەکانی X-Men.
لە چاوپێکەوتنێکی نوێدا، جاکمان ئاشکرایکردووە، دوای سەرکەوتنی فیلمی ئێکس مان، رۆڵی جەیمس بۆندیان پێشکەش کراوە، بەڵام ئەو رۆڵی رەتکردووەتەوە، و ئماژەی بۆ ئەوەکردوە "نامەوێت پێش خۆم رۆڵی پاڵەوانێک ببینم و نامەوێت رۆڵی ئەستێرەیەکی ئەکشنی قارەمان ببینم".
لە دوای ئەوەی دانیال گرەیک لە رۆڵی جێمس بۆند کشایەوە، تاوەکو ئێستا هیچ ئەکتەرێک بۆ رۆڵە دەستنیشان نەکراوە.
ئەم هەواڵە 208جار خوێندراوەتەوە |