ZNA – هەولێر
محەمەد شیاع سوودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق، بەسەردانێکی فەرمی لە ئێرانە، لەگەڵ سەرۆك كۆماری ئێران ئیبراهیم رەئیسی و عەلی خامنەیی کۆبووەتەوە.
رێبه‌رى باڵاى ئێران، عه‌لى خامنه‌یى بە سودانی ڕاگەیاندووە: له چه‌ند ناوچەیەکی عێراق هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌منیى بۆسه‌ر ئێران بوونى هه‌یه و بۆ له‌ناوبردنى ئه‌و هه‌ڕه‌شانه‌ش بانگهێشتى فراوانكردنى ده‌سه‌ڵاتى حكوومه‌تى عێراقى كردوە له‌و ناوچانه‌دا.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كه سه‌رۆككۆمارى ئێران، ئیبراهیم ره‌ئیسى تێدا ئاماده‌بوو، رێبەری باڵای ئێران، عەلی خامنەیی پیرۆزبایی لە محەمەد شیاع سوودانی كرد بەبۆنەی وەرگرتنی ئەرکی سەرۆکایەتی حکوومەتی عێراق.
خامنه‌یى لە کۆبوونەوەکەدا ئاماژه‌ى به‌وه كردووه: "ئاسایشى ئێران و عێراق به‌یه‌كه‌وه به‌ستراوه‌ته‌وه" و راشیگه‌یاندووه كه "به پێداگرییه‌وه له به‌رده‌م هه‌رلایه‌نێك ده‌وه‌ستن كه بیەوێت ئاسایشى عێراق تێكبدات".
سه‌رۆكوه‌زیرانى عێراق، محه‌مه‌د شیاع سوودانى له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه هاوبه‌شه‌كه‌ى له‌گه‌ڵ سه‌رۆككۆمارى ئێران، رایگه‌یاندبوو "حکوومەتی عێراق بەپێی دەستوور بابەندە بەوەی رێگەنەدات وڵاتەکەی ببێتە شوێنی هێرشکردنە سەر دراوسێکانی" و خامه‌نه‌یى له‌مباره‌یه‌وه گوتى: "به‌داخه‌وه له به‌شێكى ناوچه‌كانى عێراق ئه‌مه رووده‌دات، تاكه چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه، حكوومه‌تى عێراقى ده‌سه‌ڵاتى خۆى له‌و ناوچانه‌دا فراوانتر بكات".
محەمەد شیاع سوودانی هەروەها ئەوەی دووپات کردووەتەوە کە حکوومەتەکەی ئابووری و خزمەتگوزاریی لەسەرووی کارە لەپێشینەکانییەوە داناوە و هیوای خواست پەیوەندی تۆکمە لەگەڵ ئێران ببێتە هۆی زیاتر جێبەجێکردنی ئەم کارە لەپێشینانە.
ئەم هەواڵە 337جار خوێندراوەتەوە |